کانونی دوھەم 07, 2019 16:26 Asia/Tehran
  • جەنایەتی هاوپەیمانی سەعودی : ٢٢ملیۆن یەمەنی پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دوستانە هەیە

وتەبێژی دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی یەمەن، بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە دەسدرێژی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەریەمەن، ئاکام وئەنجامی کارەسات باری لەگەڵ بووە وتی: فرەتر لە ٢٢ ملیۆن یەمەنی هەرئێستاکە پێویستیان بە یارمەتی مرۆڤ دوستانە هەیە .

" زیفواللە شامی" وتەبێژی دەوڵەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی یەمەن ، ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە مژاری جەنایەتی دەسدرێژکاران بۆسەر یەمەن لە سەنعا وتی: لە سەرەتای دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ ، پازدە هەزارو٣٥٩ یەمەنی شەهید وفرەتر لە ٢٤ هەزارکەسیش برینداربوونە. شامی وتی: لە کاتی دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن ، فرەتر لە حەفدە هەزارو٦٠٠ نەخۆش بە هۆی  دەس ڕانەگەیشتنیان بە دەرمان ، گیانی خۆیانیان لەدەس دا. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وئیمارات بەیارمەتی ئەمریکا لە یەمەن بە بیانووی گەڕاندنەوەی سەرۆک کۆماری دەس لە کارکێشاوی ئەم وڵاتە لە دەسەڵات، لەمارسی ٢٠١٥ی یەمەن لەگەڵ کەمبوونی مادەی خواردەمەنی  ، دەرمانی وپەرەی نەخۆشی کولێرا ڕووبەڕوو کردوەتەوە. لە لایەکی ترەوە ، هەتا ئێستاکە وتووێژەکانی سیاسی بۆ چارەسەر کرانی قەیرانی یەمەن، زۆرجار بە کارشکینی عەرەبستانی سەعودی وهاوپەیمانەکانی لەگەڵ شکست ڕووبەڕووبووەتەوە. 

سەرپەیڤ