کانونی دوھەم 08, 2019 18:57 Asia/Tehran
  • حەوت کوژراو و بریندار لە پەلاماری هێزی ئالی سعوود بوسەر قەتیف

هێزی سعودی بە پەلامارکردنەسەر گەڕەکەکانی ئاوەدان لە دوو ناوچە لەشاری شیعە نشینی قەتیف لە پارێزگەی شەرقییە لەڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، پێنج چەکدار کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژی سێ شەممەی فارس، سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان ڕایانگەیاند ڕۆژی دووشەممە هێزی سعودی بە چەکی نیوەقورس  پەلاماریان کردەسەر  گەڕەکەکانی  جەیش  و ئیمام حەمام لەشاری قەتیف و دوو کەسیشیان  گرت.

ئەم سەرچاوانە وتیشیان  هێزی ئاسایشی عەرەبستان بە پشتیوانی کەرەستە و چەکی سەربازی و زرێیی هەندێ ماڵی ئاوەدانی ئەم ناوچەیەیان  تێک شکاند و بوونە هۆی ئاگرتێبەردان لە مەزراکانی نێوان دوو ناوچەی جەیش  و ئوم حەمام .

هێزی سعودی ئەم پەلامارەیان بە بیانووی دۆزینەوەی  کەسانی ڕاوەدوونراو  ئەنجام داوە.

شاری قەتیفی عەرەبستان هەمووکات دەکەونە بەرپەلاماری  هێزی ئالی سعود . تائێستا دەیان دانیشتووی ئەم ناوچەیە کوژراون و سەدان کەس لەشارومەندان و چالاکانی  مەدەنی و سیاسی گیراون.

ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە ساڵی 2011 لەبەر ناڕەزایەتی بەرامبەر نادادگەری و دابەشکرانی نادادگەرانەی سروەت و سامان، شایەتی ناڕەزایەتی  بەدژی ڕژێمی ئالی سعودە.

سەرپەیڤ