شەهیدبوونی بەندیەکی سەعودیایی بەهۆی ئەشکەنجە کران لە زیندانەکانی رژێمی عەرەبستان
شارومەندێکی سەعودیایی کە لە خۆپێشاندانە ئاشتیانەکەی شاری " قەتیف "ی سەربە پارێزگەی شەرقیە گیرابوو، بەهۆی ئەشکەنجەی زۆری لەنێو زیندانی "دمام" ی عەرەبستان شەهید کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی " مراە ئەلجەزیرە " ئەم شارومەندە سەعودیە بە ناوی" نایف ئەحمەد ئەلعومران" خەڵکی " قەتیف" لە پاڕێزگەی ئەلشەرقیە" ی عەرەبستان کە لە ساڵی ٢٠١١ لە زیندانی ئەلدمام " دابوو دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ لە زیندان وئەشکەنجە کرانەکەی ڕۆژی ڕابردوو هەینی شەهید بوو. لە مانگی نڤۆامبەری ڕابردویش هەواڵی مردنی " تورکی بن عەبدولعەزیز ئەلجاسر" ڕۆژنامەوان ونووسەری سەعودی لەژێر ئەشکەنجەی زۆرقورس لە زیندانەکانی ئەم وڵاتە بڵاو کرایەوە. ڕێکخراوی دیدەوانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠١٨ ڕایگەیاند : ڕژێمی عەرەبستان هەزاران کەسی بەبێ دادگەیی کران ، لە بەند کردووە. بەپێی ڕپاۆرتی ئەم رێکخراوەیە بڕیک لە زیندانیەکان تەنانەت هەتا فرەتر لە دەساڵ بەبێ درانی حۆکم لە زیندانەکانی عەرەبستان لە گرتووخانەدان. لە یەک ساڵی ڕابردوو بە تایبەت دوای دانرانی " محەممەد بن سەلمان" وەکوو پاشای عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکا وئیسراییل لە ناوچە پێو شوێن دەگرێت دەیان هەزار کەس لە بازرگانەکان، ڕوحانیەکان، شازادەو زانایانی ئەم وڵاتەیش دەسگیر وڕەوانەی زیندانی کراون.