حەوت کوژراوو بریندار لەئاکامی پەلاماری هێزی ئالی سعود بوسەر یەمەن
هێزی سعودی بە پەلامار بردنەسەر گەڕەکەکانی ئاوەدان لە دوو ناوچە لەشاری شیعە نشینی قەتیف لە پارێزگەی شەرقییە لەڕۆژهەڵاتی عەرەبستان، پێنج چەکدار کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، سەرچاوە ئاگادارەکان لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان ڕایانگەیاند ڕۆژی شەممە هێزی سعودی بە چەکی نیوەقورس پەلاماریان کردەسەر گەڕەکەکانی جەیش و ئیمام حەمام لەشاری قەتیف و دوو کەسیشیان گرت.
ئەم سەرچاوانە وتیشیان هێزی ئاسایشی عەرەبستان بە پشتیوانی کەرەستە و چەکی سەربازی و زرێیی هەندێ ماڵی ئاوەدانی ئەم ناوچەیەیان تێک شکاند و بوونە هۆی ئاگرتێبەردان لە مەزراکانی نێوان دوو ناوچەی جەیش و ئوم حەمام .
هێزی سعودی ئەم پەلامارەیان بە بیانووی دۆزینەوەی کەسانی ڕاوەدوونراو ئەنجام داوە.
شاری قەتیفی عەرەبستان هەمووکات دەکەونە بەرپەلاماری هێزی ئالی سعود . تائێستا دەیان دانیشتووی ئەم ناوچەیە کوژراون و سەدان کەس لەشارومەندان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی گیراون.
ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان لە ساڵی 2011 لەبەر ناڕەزایەتی بەرامبەر نادادگەری و دابەشکرانی نادادگەرانەی سروەت و سامان، شایەتی ناڕەزایەتی بەدژی ڕژێمی ئالی سعودە.