هەڵس و کەوتی گوماناوی عەرەبستانی سعوودیا لە پارێزگەی موهرەی یەمەن
میدیا عەرەبیەکان باسی هەڵس و کەوتی گوماناوی ڕژێمی دەستدرێژکاری سعودیایان کرد لە پارێزگەی موهرەی یەمەن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، میدیاکانی عەرەبی ڕایانگەیاند عەرەبستانی سعودی ، هێزی غەیرە یەمەنی بۆ پارێزگەی موهرە لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن هێناوە و پێشی بە هاتنی خەڵک بۆ ئەم پارێزگەیە و چوونەریزی هێزی سەربازی و ئاسایشی یەمەن گرتووە.
ئەم میدیاگەلە بە ئاماژەدان بەمەی سعودییەکان بە ناردنی چەشنی جۆربەجۆر چەک بۆ موهرە ئەوەیان لەنێوان تاقمەکانی گوماناوی دابەش کردووە و چەک و پارەیان خستوەتەبەر دەستیان فەرمووی : هێزی سعودی فڕگەی غەیزە و بەندەری نەشتون لە پارێزگەی موهرەیان کردووەتە بنکەی سەربازی بۆ خۆیان .
پارێزگەی موهرەی یەمەن لەچەند مانگ لەمەوبەرەوە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی جەماوەری بە دژی ئامادەبوونی چەکدارانی سعودییە کە لە زۆرێک لە بوارگەکانی زەوینی و دەریایی ئەم پارێزگەیە سەقامیگرن.