پەلاماری تۆپخانەیی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆسەر شاری حودەیدەی یەمەن
بەکرێگیراوانی سەعودی لەدرێژەی ئاگربڕ لە حودەیدە ناوچە گەلێکی جۆربەجۆری ئەم شارەیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی خۆیان .
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ سێشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلمەسیرە ، سەرچاوەکانی یەمەنی ڕایانگەیاند : هاوکات لەگەڵ پەلاماری تۆپخانەیی بەکرێگیراوانی سەعودی بۆسەر حودەیدە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکارانیش لەسەر ئاسمانی ئەم شارە لەناوچە ی" کیلو ١٦" دەستیان کردە فڕین. ئەمە لەحاڵێکدایە کە " یەحیا سەریع " وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند : دەسدرێژکارانی سەعودی لە ٤٨ کاژێری ڕابردوو ٣٠٦ جار ئاگر بڕیان لە بەندەری حودیدە بنپێکردووە. بە پێی ڕێککەوتنی ئۆستۆکهۆلمی سوئید لە نێوان لایەنە یەمەنیەکان لە شەشەمی دێسەمبەری ٢٠١٨ ، ئاگربرلە هەژدەی دێسەمبەر، لە شاری حودەیدە جێ بەجێ کرا بەڵام هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی هەر ڕۆژ ئاگربەسەکە بنپێدەکەن. هەرلەم حاڵەدا ، فڕۆکە شەرکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی ناوچەی " غەڕراز" لە پاڕێزگەی " سەعدە" لە باکژووری یەمەنیان بومباران کرد. لە لایەکی ترەوە بەهۆی ڕودانی تەقینەوە لە شاری تەعیز لە باشووری یەمەن ، ژنێک کوژراو ٢٠کەسی تریش بریندار بوون. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئی،ارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە ١٤هەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی.