درێژەی پێشێلکرانی ئاگربڕ لەلایەن دەسدرێژکارانی سەعوودی لە حودەیدەی یەمەن
وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند، ئاستی پێشێلکرانی ئاگربڕی حودەیدە لەلایەن دەسدرێژکارانی سەعوودی زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، "محەممەد عەبدوسەلام" وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن رۆژی سێ شەممە وتی: فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی ئەندامانی تاقمێکی هەڵگرەوەی مین لە حودەیدەیان کردۆتە ئامانج کە بەهاواهەنگیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەو شارە خەریکی مین هەڵگرتنەوە بوون کە پاشان یەکێک لەئەندازیارانی هەڵگرتنەوەی مین کوژرا.
وتەبێژی ئەنسارولڵای یەمەن وتی: سەعوودییەکان هەروەها لەهەوڵی تەگەرەنانەوە لەبەردەم ڕەوتی ئاشتەوایی یەمەندان و پێبەندی هیچ کام لە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەی ئاشتەوایی نین.
ئەوە، یەکەم جار نییە کە بەکرێگیراوان و دەسدرێژکارانی سەعودی پێشێلی ڕێککەوتننامەی ستۆکهۆڵمی سۆئێد دەکەن، بەڵام جیاوازیەکەی لەگەڵ کردەی بەردەوامیان لە بەزاندنی بڕگەکانی ڕێککەوتن، لەماوەی زیاتر لە یەک مانگی ڕابردوودا ئەوەیە کە ئەو تاوانکارییە لەهەمبەر ئەو کامێرایانەدا ئەنجامی گرتووە کە دیمەنی تاوانەکەیان تۆمار کردووە.
نوێنەرانی حکومەتی نیشتمانیی یەمەن و نوێنەرانی لایەنگری ریاز بە سەرۆکایەتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەچوارەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن لە شەش هەتا ١٣ی دیسەمبەر ڕێککەوتن لەسەر جێ بەجێ کرانی ئاگربڕ لە حودەیدە، لە ستۆکهۆلمی سۆئێد .