پەلاماری بەربڵاوی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆ سەر سەعدە ی یەمەن
فڕۆکە کانی هاوپەیمانی د ەسدرێژکاری سەعوودی ناوچە جۆراوجۆرەکانی پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەنیان دایە بەر پەلاماری بەربڵاوی خویان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی لە 24 ساعاتی ڕابردوودا لە چەندین جار ناوچە ئاوادانەکانی شاری باقم و گوندەکانی ناوچەی سنووری ڕازح لە پارێزگای سەعدەیان بوردمان کرد .فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودیهەروەها لەو ماوەیەدا ناوچە ئاوادانەکان لە پارێزگای حودیدەییان دایە بەر پەلامار . لە لایەکی دیکەوە بەکرێگیراوانی سەعوودی بە نیاز بوون دزە بکەنە ناو ناوچەی ئەلسووح هەڵکەوتوو لە نەجران لە باشووری عەرەبستان کە بە خۆڕاگری هێزە یەمینەکانیان ناکام ماونەتەوە . هێزە یەمەنیەەکان لەو ئوپڕاسیونەدا ژومارێک لە ئەندامانی بەکرێگیراویان بریندار کرد و ژومارێک لە تڕوموبیلە سەربازیەکانیان لەناو برد .