پەلاماری تۆپخانەیی دەسدرێژکارانی سەعوودی بۆ سەر فڕگەی نێونەتەوەیی ئەلحودەیدەی یەمەن
بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی فڕگەی نێونەتەوەیی ئەلحودەیدە لە ڕوژئاوای یەمەنیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمە ی هەواڵدەریی مێهر هاوپەیمانی سەعوودی ناوچەکانی ڕۆژ هەڵاتی حەیس لەپ ارێزگای حودەیدەیان دایە بەر پەلاماری تۆپخانەیی . ناوچەی ئەلدریهمی پارێزگای حودەیدەش لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودیا چەن جار بوردمان کرا . ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەنیش لە وڵام بە پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعوودی بنکەی بەکرێگیراوانی سەر بە ئەو هاوپەیمانەیان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەیران لە پارێزگای حەجە لە ڕۆژئاوای یەمەن دایە بەر پەلامار . لەو ئوپڕاسیونەدا دەیان هێزی بەکرێگیراوی سەعووی کوژران و بریندار بوون و بەکرێگیراوانی دیکەش ناچار بە پاشەکشە بوون . عەرەبستان بە لاگری ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە . ڕژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا بە هِۆ خۆراگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانی خۆیان لەو وڵاتە .