شوبات 06, 2019 08:47 Asia/Tehran
  • گریفیتس: ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەی یەخسیران، یارمەتیدەرە لەپێناو چارەسەریی قەیرانی یەمەندا

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن رۆژی سێ شەممە لە ئۆردۆن وتی: خێرابوون لە جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتننامەی ئاڵووێری یەخسیران لەنێوان سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن وبەکرێگیراوانی عەرەبستان، پاڵنەر دەبێ لە بەرەوپێش بردنی هەوڵەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "مارتین گریفیتس" وتی: ڕێککەوتن لەسەر گۆڕینەوەی یەخسیران بۆ کەسانێک کە ئازاد دەکرێن، گرینگ نییە بەڵکوو گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بەمەبەستی چارەسەریی ناکۆکی نێوان دوولایەن و گەڕانەوەی ئاشتی بۆ یەمەن گرینگە.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن هیوای خواست، پێڕستی یەکجاریی یەخسیرانی دوولایەن لە کۆتایی دانوستانەکانی ئاشتیی لەئۆردۆن بخرێتەبەردەست ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سور.

خولی نوێی دانوستانەکانی ئاشتیی یەمەن رۆژی سێ شەممە بەئامادەبوونی شاندی نێردراو لە سەنعاو شاندی ڕیاز لە ئەممانی پایتەختی ئۆردۆن دەس پێ کرا.

تائێستا چەندین جار بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن هەوڵدراوە بەڵام هەموو جارێک بە تەگەرەنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانانی تووشی بنبەست هاتووە.

دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی یەکجار بەرچاوی خۆراک و دەواو دەرمان کردووە.

سەرپەیڤ