شوبات 08, 2019 18:29 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ژماری تووش بوان بە نەخۆشی درم لەیەمەن

وەزارەتی تەندوروستی یەمەن باسی تۆمار کردنی پازدە هەزار وسێسەد و شەست و یەک تووش بوو و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی وەبا و سوریژەی کردووە لەو وڵاتەدا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی کەناڵی ئەلعالەم، محەممەد عەدلان  بەڕێوەبەری  گشتیی بەرەنگار بوونەوەی نەخۆشی و پێشگیری کردن لە تەشەنای وەبا  لە یەمەن وتی  : ئەم وڵاتە لەساڵی 2018  شایەتی پەرەسەندنی سی و سێ  بابەت نەخۆشی درم  بووە کە لەبەر بایکۆت و نەبوونی بودجە، ھیچ هەوڵێک لەبواری کۆنترۆڵ کردنی ئەم نەخۆشییە نەدراوە . 

بەپێی ڕاگەیاندنی   وەزارەتی تەندوروستیی یەمەن، لەبەر ڕەوشی نالەباری  ژیانی  بنەماڵەکانی یەمەنی و ڕووخانی بەشی خزمەتگوزاریی تەندوروستی و دەرمان، ئاماری ناڕەسمی زۆرترە لەو ڕێژەیەی ڕاگەیەندراوە.

عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات  و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی 2015ەوە دەستی دایە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمن و گەمارۆی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانیی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ