حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن: ئیمارات هۆکاری ناسەقامی و ناهێمنی لەباشوری یەمەنە
وەزیری ناوخۆی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن وتی: ئیمارات لەپشت ترۆرەکان و شێواندنی سەقامی ئاسایشی لە "عەدەن" و پارێزگا باشوریەکانی دیکەی یەمەنە.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ڕۆژنامەی "القدس العربی"؛ "ئەحمەد ئەلمیسری" وەزیری ناوخۆی حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن بەسەرۆکایەتی "عەبد ڕەببە مەنسورهادی" لەکۆڕێکی ڕاوێژکاریی لەگەڵ ئیمامانی جەماعەت و گوتاربێژانی شاری عەدەن ڕایگەیاند: ئیماراتییەکان لە ترۆری گوتاربێژان و پێش نوێژان و فەرماندەرانی سیاسی و سەربازی و ئاسایشی لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو، دەوریان بینیوە.
ئەلمیسری بەئاماژە بەوەی کە ناکۆکی لەمەڕ حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن لەگەڵ هاوپەیمانی سەعودی، بەدیهاتووە، وتی: هەرکەس بەرژەوەندییەکانی ئیمارات و عەرەبستانی سەعودی بخاتە سەرووی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی، مونافقە.
بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی "القدس العربی" قسەکانی وەزیری حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن کە "عەدەن" و ژمارێک پارێزگای باشوری لەدەست دایە، نیشانەیە بۆ قووڵبوونەوەی ناکۆکیی نێوان عەرەبستان و ئیمارات لەباشووری یەمەن.
رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانیان لەو وڵاتەدا بۆ وێنە بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوانیان، مسۆگەر بکەن.