بەسینە شەعبان : سەرچاوەی تێڕوڕیزم لە ناوچە ڕژیمی زایۆنییە
ئادار 10, 2019 17:33 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆماری سووریا سەرچاوەی تڕوڕیزم لە سووریا یەمەن ئێراق و لیبی بە ڕژیمی زایونی زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەی سووریا سانا ، بەسینە شەعبان ڕاوێژکاری سیاسی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریاش ڕۆژی یەکشەمە وتی ڕژیمی زایونی تڕوڕیستانی برینداری داعشی دەرمان کردووە و لاگریان لێ دەکات . شەعبان جەختی کرد ئامانجی یەکجاری تڕوڕیزم دابەشکرانی ناوچە و بە دی هاتنی ئامانجی زایونیەکانە بەڵام ئەو پیلانگێڕیانە وەدی نایەت . ڕاوێژکاری سیاسی و مێدیایی سەرۆک کۆماری سووریا بە وتنی ئەوەی کە پرسی فەلەستین لە سەرووی تەوەری خوڕاگری دەمێنیتەوە وتیشی سووریا و فەلەستین پێکەوە لە پەیوەندی دان وکردنە ئامانجی سووریا لە ڕاستیدا کردنە ئامانجی ڕاستەوخۆی پرسی فەلەستینە .