دەسپێکی خۆپیشاندانی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی دەسدرێژکاری بۆ سەر وڵاتەکەیان
ملوێنان یەمەنی ئەمڕۆ سێشەمە هاوکات لە گەڵ چوارەمین ساڵڕۆژی دەسدرێژکاریی ڕژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی دژی وڵاتەکەیان کە وەک ڕۆژی خۆڕاگریی نیشتمانی ناودێر کراوە لە سەنعا و چەن پارێزگای ئەو وڵاتە دەستیان دایە خۆپیشاندان .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس و بە گێڕانەوە لە کاناڵی ئەلمەیادین خەڵکی یەمەن لە کاژێرەکانی سەرەتای سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە لە مەیدانی ئەلسەعبینی شاری سەنعای پێتەختی ئەو وڵاتە و مەیدانە سەرەکیەکانی سەعدە، ئێب، تەعەز، ئەلبەیزا، ئەلجووف،ڕیمە، ئەلحودەیدە حججە و زمار کۆبوونەوە . عەبدولمەلەک بەدرەدین ئەلحوسی سکرتێری گشتیی ئەنساڕوڵڵا یەمەن دوێنێ دووشەمە لە وتەگەلێکدا داوای لە نەتەوەی یەمەن کرد تا ئامادە بوونێکی بەربڵاو و شەرافەتمەندانەیان هەبێ لە ڕێ و ڕەسمی چوارەمین ساڵوەگەڕی دەسپێکی دەسدرێژکاری بۆ سەر یەمەن . عەرەبستان بە لاگریی ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە 26 مارسی 2015 دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆ سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتە .شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە شانزدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملێونان یەمەنیی دیکە .