محەمەد عەلی حوسی : ئەمریکا هۆکاری لەمپەردانان لەبەردەم ئاگربەسی یەمەنە
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی یەمەن، هاوپەیمانانی عەرەبستانی و لە سەروویانەوە ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکی لەمپەردانان لەبەردەم ڕەوتی ئاگربەس لە یەمەن زانی.
محەممەد عەلی حوسی لە نێو تویتەرەکەی دالە کاردانەوە بەرامبەر قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نووسی : واشینگتون لەمپەری سەرەکی لەبەردەم ئاشتی لە یەمەنە و بەکرێگیراوانی دەستدرێژکاریشی، بە جاران ئاگربەسیان لە یەمەن و بەتایبەت لە حودەیدە بنپێکردووە.
محەممەد عەلی حووسی وتی : قسەکانی پۆمپێئو نیشاندەری درێژەی دەستدرێژکاریی بۆسەر یەمەنە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدیعای کرد بوو بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن داخوازیی چوونەدەر لە بەندەری حودەیدەی ڕەت کردوەتەوە.
حوسی لە تویتێکی دیکەی دا لە کاردانەوە بەرامبەر نووسراوەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە نێو بڵاو کراوەی پۆلتیکو دا نووسی : ھەڵوێستی جرمی هانت لە مەڕ نیگەرانیی سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ بەکرێگیراوانی دەستدرێژکار، ڕاستییەکان لەبارەی درێژەی فرۆشتنی چەک ناگوڕێت.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتبووی : وەستانی هەناردەکردنی چەکی بەریتانیا قەیرانی یەمەن چارەسەر ناکات.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەببە مەنسوور ھادی سەرۆکی لەکارکشاوەی یەمەن،شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.