داخ و مەخابن دەربڕینی یەمەن لە ڕۆڵی نەرێنیی کۆمکاری عەرەب
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی یەمەن لە ڕۆڵی نەرێنیی کۆمکاری عەرەب لە بەرامبەر دەست درێژکاری و گەمارۆکانی ئەم وڵاتە بۆ پێنجەمین ساڵی بەردەوام و پشتگری لە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی داخ و مەخابنی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵدەریی «سەبەء نێت» وەزارەتی کاروباری دەرەوەی یەمەن ڕۆژی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ھەڵوێستە پڕ لە شەرمەکەی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەکانی تونس دەربڕی چاوپۆشی کردنی ئەم پێکھاتەیە لە خەم و مەینەتیی و ڕاستییەکانی ئوممەتی عەرەبییە.
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی یەمەن بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆنکاری عەرەب خۆی لە کێشەکانی جیھانی عەرەب و بە تایبەت پرسی فەلەستین دزیوەتەوەو بە نیازی ئاسایی کردنەوەی پەیو.ەندییەکان لە گەڵ دوژمنی زایونی دایە، جەختی کردووە: ئەندامانی ئەو پێکھاتەیە ھیوای گەلانی عەرەبیان لەمەڕ گەییشتن بە یەکگرتن و ھتوپشتی لەبار بردووە.
سیھەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەب شەوی دووشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە تونس دا کۆتایی بەکاری خۆی ھێنا.
ڕژێمی ئالی سەعود لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە بیانووی پشتیوانی کردن لە دەوڵەتی لەکارکشاوەی عەبدڕەبە مەنسورهادی دەستوەردانی سەربازییانەی خۆی لەم وڵاتە دەستکورتە عەرەبییەی دەست پێ کردووە کە ئەم هەنگاوەی قەیرانێکی مرۆڤانەی لە یەمەن دا لێ کەوتووەتەوە.
لەم بوارەدا وەزارەتی تەندروستیی یەمەن لە کۆتایی چوارەمین ساڵی شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی چوار ساڵ شەڕو خوێنڕشتن ١٢ ھەزار یەمەنی کوژراون و نزیکەی ٢٦ھەزار کەسیش لە ئەنجامی شاڵاەوەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بریندار بوونە کە لەم ژمارەیە شەش ھەزارو سێسەدو شەست و یەک کەسیان ژن و منداڵن.
جێگای ئاماژەیە دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی ھەروەھا وڵاتی دەستکورت و ھەژاری یەمەنی لەگەڵ کەم بوونی لەڕادە بەدەری خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە،بە جۆرێک کە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە .