نیسان 12, 2019 08:25 Asia/Tehran
  • میشێڵ عەون: ڕاگەیەندراوەکەی ترەمپ سەبارەت بە جولان و قودس بە پێچەوانەی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانە

سەرۆک کۆماری لوبنان دیسان جەختی کرد، ڕاگەیەنداروەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دەسەڵاتدارێتیی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییل بە سەر جەولانی سووریا ، بنپێکەری بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەمەی سانا؛ "میشێل عەون"ی سەرۆک کۆماری لوبنان لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە ئاماژە بەو بابەتە وتیشی: بڕیاری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە شەرعییەت دان بە قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییلیش بە پێچەوانەی بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکانە.

پێشتریش سەرۆک کۆماری لوبنان جەختی کردبوو لە سەر ئەوەی کە پێویستە هەڵوێستێکی هاوبەش لە لایەن هەموو وڵاتانی عەرەبییەوە بێتە ئاراوە بەرامبەر بە مەسەلەی فەلەستین و قودسی داگیرکراو.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ٢٥ی مارسی ٢٠١٩ لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە واشینگتۆندا دەسەڵاتدارێتیی ئیسراییل بە سەر بەرزاییەکانی جەولانی داگیرکراوی بە ڕەسمییەت ناسی.

هەروەها بە پێی گەڵاڵەی ئەمریکایی ناسراو بە سەودای سەدە کە دێسەمبەری ٢٠١٧  بۆ داکۆکی لە ئیسراییل هاتە ئاراوە، قودسی پیرۆز دەدرێ بە ڕژێمی زایۆنی؛ ئاوارە فەلەستینییەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا ناوچەکانی کەرتی ڕۆژاوای چۆمی ئەردەن و کەرتی غەززەی بە دەستەوە دەبێ.

 

سەرپەیڤ