کاربەدەستی یەمەنی: خەڵک نوێنەرانێک بە ڕەسمی دەناسن کە لە تەنیشتیان دا ڕاوەستاون
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i360856-کاربەدەستی_یەمەنی_خەڵک_نوێنەرانێک_بە_ڕەسمی_دەناسن_کە_لە_تەنیشتیان_دا_ڕاوەستاون
دوابەدوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی یەمەن ، جێگری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی ئەم وڵاتە وتی: خەڵک تەنیا نوێنەرانێک بە ڕەسمی دەناسن کە لە تەنیشت نەتەوە و وەڵات دا ڕاوەستاون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2019 12:31 Asia/Tehran
  • کاربەدەستی یەمەنی: خەڵک نوێنەرانێک بە ڕەسمی دەناسن کە لە تەنیشتیان دا  ڕاوەستاون

دوابەدوای بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی یەمەن ، جێگری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی ئەم وڵاتە وتی: خەڵک تەنیا نوێنەرانێک بە ڕەسمی دەناسن کە لە تەنیشت نەتەوە و وەڵات دا ڕاوەستاون.

هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی ئەنجومەنی نوێنەرانی یەمەن بۆ هەڵبژاردنی ٢٤ نوێنەر لە ٤٥٣ بازنەی هەڵبژاردن لە پارێزگاکانی سەنعا ، تەعیز ، حودەیدە ، ئاب ، ئەلبەیزا، عومرام ، زمار، حوججە ، سەعدە ومەحویت ڕۆژی یەکشەممە بەڕێوە چوو. "حسێن ئەلعیزی " جێگری وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری یەمەنی " سبانت " وتی "؛: خەڵک بەکرێگیراوانێک کە لەگەڵ هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی لە قەڵاچووی خەڵک دەوریان هەبووە، بە رەسمی ناناسن . قسەکانی ئەلعیزی لە ڕەخنە وگازەندە بە بەڕێوە چوونی یەکەمین کۆبوونەوەی بە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی یەمەن دوای چوارساڵ بوو کە دەوڵەتی لەکار کشاوەی یەمەن دوو ڕۆژ پاش ئەوە لە شاری سیئون لە پارێزگەی حەزەرموت بەڕێوەی برد.