نیسان 15, 2019 17:29 Asia/Tehran
  • داواکاری گروپی نێودەوڵەتی قەیران بۆ ڕاگرتنی پەلاماری سەعودیەکان بۆسەر یەمەن

گروپی نێودەوڵەتی قەیران پیداگری کرد: ئەمریکا دەبێ بە دۆزرانەوەی ڕێگایەک بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعودی بە دژی یەمەن، دەسپێکەری ئەم ڕێگایە بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە ، گروپی نێودەوڵەتی قەیران ڕایگەیاند : ئەمریکا دەبێ نوێنەرێکی تایبەت لەمەڕ ڕاگیرانی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعودی لەدژی یەمەن دابنێ وگوێزرانەوەی بەشێکی تایبەت لە چەکەمەنی بە سەعودیەکان ڕابگرێت. ئەم گروپە سەقامگیر لە برۆکسێل بە پێی مۆتاڵا و وتووێژەکانی لەگەڵ بڕێک لەکاربەدەستانی پێشوو وئێستاکە پیداگری کرد: هاوپەیمانی سەعودی دەبێ بیروهزری دەس ڕاگەیشتن بە سەرکەوتن لە یەمەن دەسپێبکاتەوە وبە جێگای ئەوەبیرلە  ڕاگیرانی پەلامارەکان ودۆزرانەوەی ڕێکاری سیاسی لەم وڵاتە بکاتەوە. کۆنگرەی ئەمریکایش بە تازەیی دەنگی داوە بە ڕاگیرانی پشتیوانی ئەم وڵاتە لە هاوپەیمانی سەعودی لە تێکەڵچوونەکانی یەمەن . دۆناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی کردووە کە ئەم گەڵاڵەیە ڤێتۆ دەکات . " کریس مۆرفی" سێناتۆری دێموکراتی ئەمریکا ویەکێ لە هەلکەوتەترین ڕەخنە گرانی پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعودی لەدژی یەمەن ڕایگەیاند : تەنانەت ئەگەر بێتۆ ترامپ بۆ ڤێتۆ کار وکردەویەک ئەنجام بدات، کۆنگرە دەتوانێ وەکوو " پۆلیسێکی خراپ" عەرەبستان بۆ گورانی ڕێکار ورەوشتەکەی بخاتە ژێر گوشارەوە. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردووە بە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە .

سەرپەیڤ