داواکاریی سیاسەتوانانی ئوروپایی بۆ ڕەت کردنەوەی گەڵاڵەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیی ترامپ
سیاسەتوانانی پلەبەرز و بەرپرسانی پێشووی ئوروپایی جەختیان کرد، ئەورپا دەبێ گەڵاڵەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هاوپێوەند بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕەت بکاتەوە.
بەپێی نووسینی رۆژنامەی بەریتانیی گاردیەن، تاقمێک لە سیاسەتوانانی پلەبەرزی پێشووی ئەمریکاو ڕێکخراوی پەیمانی ئەتلەنتیکی باکور"ناتۆ" لەوان بیست و پێنج وەزیری دەرەوەی پێشوو، شەش سەرۆک وەزیران و دوو سکرتێری گشتیی پێشووی ناتۆ لەنامەیەکی سەرانی یەکێتی ئوروپاو حکومەتە ئوروپاییەکان، سیاسەتی یەکلایەنەو هەڵاواردنانەی حکومەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەهەمبەر پرسی فەلەستینیان شەرمەزار کرد.
سیاسەتوانانی پلەبەرز و بەرپرسانی پێشووی ئوروپایی لەو نامەدا جەختیان کرد، ئوروپا دەبێ هەرگەڵاڵەیەکی پێشنیارکراوی ئەمریکا کە بۆ فەلەستینیان و پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی قودس نەبێ، ڕەت بکاتەوە.
لەو نامەدا هەروەها وێڕای ڕەخنەگرتن لە کردەی ترامپ لەساڵی٢٠١٧ لەمەڕ ناساندنی شاری داگیرکراوی قودس وەک پێتەختی رژیمی ئیسرائیل وشدارییان دا، واشنگتۆن جۆرێک خەمساردیی ئازاردەری پێشانداوە بە پەرەی شارۆچکەسازییەکانی ئیسرائیل لە لێواری رۆژاوا و بڕانی بەسەدان ملوێن دۆلار یارمەتیی واشنگتۆن بە فەلەستینیەکانیش جۆرێک کایەکردن لەسەر ئاسایش و سەقامی چەند وڵاتە.
ئەو نامەیە هەروەها بۆ فدریکا مۆگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپاو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەو یەکێتییەش نێردراوە.
"سەودای سەدە" گەڵاڵەی نوێی حکومەتی ئەمریکا لەدژ مافەکانی گەلی فەلەستینە کە دەگوترێ بەهاوکاری وڵاتانێکی وەک عەرەبستان ئامادە کراوە.
فەلەستینیەکان ئەو گەڵاڵەو هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا هەتا کاتی درێژەی کردە دژە فەلەستینیەکانی واشنگتۆنیان ڕەت کردۆتەوە.