تۆڵەی ھێزەکانی یەمەن لە دەست درێژکارانی سەعودی
ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھێرشی دەست درێژکارانی سەعودی بۆ سەر ناوچەی « خب واشعف» لە پارێزگای جوف ھەڵکەوتوو لە باکووری یەمەنیان بەرپەرچ دایەوە.
کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەسیرەی یەمەن شەوی پێنج شەممە وای بڵاو کردەوە کە، لەو ھەڵمەتەدا کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی کوژران و کۆمەڵێکی دیکەش بریندار بوون.
ھێزەکانی یەمەن ھەڵیانکوتایە سەر بنکەوبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی« سەوابیە»وبەرزاییەکانی« ئەلمەھور» لە شارستانی «خب والشعف» لە پارێزگای جوف و زیانێکی قورسیان بە سەعودییەکان گەیاند.
ھەروەھا لە ئەنجامی ھەڵمەتی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر مۆڵگەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ڕۆژھەڵاتی ناوچەی ئەلخوبە لە جیزانی باشووری عەرەبستان، کۆمەڵێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی سەعودی لەوانە سێ سودانی تیاچوون.
ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە شێوەی ڕۆژانە قوڵایی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلاماری موشەکە باڵستیکەکانی خۆیان کە دیارە ئەمەش لە کاردانەوە بەرامبەر بە دەست درێژکاریی ھاوپەیمانیی سەعودی بۆ سەر یەمەن و کوشت و بڕی خەڵکی سڤیلی ئەم وڵاتە ئەنجام دەگڕێت.ھێزی بەرەڤانیی سوپاولێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی ھەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودییەوە ڕۆژلەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنی.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدڕەببە مەنسوور ھادی سەرۆکی لەکارکشاوەی یەمەن،شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە. بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە
وەزارەتی تەندروستیی یەمەنیش لە کۆتایی چوارەمین ساڵی شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی چوار ساڵ شەڕو خوێنڕشتن ١٢ ھەزار یەمەنی کوژراون و نزیکەی ٢٦ھەزار کەسیش لە ئەنجامی شاڵاەوەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی بریندار بوونە کە لەم ژمارەیە شەش ھەزارو سێسەدو شەست و یەک کەسیان ژن و منداڵن. جێگای ئاماژەیە دەست درێژکاریی سەربازیی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورت و ھەژاری یەمەنی لەگەڵ کەم بوونی لەڕادە بەدەری خۆراک و دەرماندا بەرەوڕوو کردووەتەوە.