ڕزگارکرانی شاری"زی ناعم" لە باشوری یەمەن
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان شاری "زی ناعم" لە پارێزگای "بەیزا" هەڵکەوتوو لە باشوری یەمەن بەتەواوەتی ڕزگار بکەن.
"یەحیا سەریع" وتەبێژی سوپای یەمەن ئەمڕۆ شەممە وتی: هێزە یەمەنییەکان پاش چەند ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لەگەڵ ترۆریستانی داعش و ئەلقاعیدەو هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانیی سەعودی-ئیماراتی توانیان زاڵبوونی خۆیان بەسەر شاری "زی ناعم" تەواو بکەن.
یەحیا سەریع وتی: لەو هەڵمەتەدا، عەشیرە و هۆزەکانی زی ناعم یش لەتەنیشت هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکان شەڕیان کردو خەسار و زیانی گیانی قورس لە داعش، ئەلقاعیدەو هاوپەیمانیی سەعودی-ئیماراتی کەوت.
هەڵمەتی هێزە یەمەنییەکان لە باکوری پارێزگای "الضالع" و باشوری پارێزگای "بەیزاء" پێنج رۆژە کە دەس پێ بووەو رۆژی ڕابردوو(هەینی) وتەبێژی سوپای یەمەن هەواڵی کۆنترۆڵ کرانەوەی ٢٥٠کیلۆمتری چوارگۆش و ١٠٠ ئاوایی لە سێ ناوچەی پارێزگای "الضالع"ی ڕاگەیاند.
لەهەواڵێکی دیکەدا، "ئەحمەد ئەلمەجنەحی" فەرماندەری پۆلیسی سەربازی لە "یەتمە"ی پارێزگای جوف لە باکوری یەمەن، لە هاوپەیمانیی سەعودی جیابۆوەو لەچوارچێوەی بڕیاری لێبوردنی هەڵخەڵەتاوان پەیوەستی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بوو.