نیسان 23, 2019 15:13 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵڵا: داعش پەروەردەی عەرەبستان و بیرو  هزری وەهابییە

بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، داعشی بە پەروەردەی عەرەبستانی سەعوودی و بیر و هزری وەهابییەت زانی و جەختی کرد: گرووپە تیرۆریستییەکان ، بیر و بڕوای خۆیان لە ڕێکخراوە ئایینییە سەعوودییەکانەوە وەردەگرن و هەر بە پێی ئەو بیر و بڕوایە گەلان قەڵاچۆ دەکەن.

سەید حەسەن نەسروڵابەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، ئێوارەی دووشەممە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە لە کۆڕی ئەندامانی حەشیمەتی پێشەنگانی ئیمام مەهدی(عج) لە ناوچەی «بئر حسن» لە باشووری بەیرووت راشکاوانە ڕایگەیاند:" جیهانی ئیسلام و عەرەب دەبێ ڕاستی و ناوەڕۆکی ڕاستینەی سیاسەتەکانی عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات لە یەمەن و بەحرەین و خۆوەردان لە سودان و لیبی و هەروەها دەستێدابوونیان لە "سەودای سەدە" لە قاو بدات.

بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، هەروەها بە ئاماژە بە نوێ نەکرانەوەی ماوەی مەعاف بوونی ژمارێک لە وڵاتان لە کڕینی نەوت لە ئێران، راشکاوانە ڕایگەیاند: گەلانی جیهان نەیاری سیاسەتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران و وڵاتانی دیکەن و دەبێ بەرامبەر بەو بڕیارانەی ئەمریکا ڕاوەستن.

سەید حەسەن نەسروڵا وتیشی: ئەمریکا پشتیوانی تیرۆریزمە و هەزاران کەس دەکوژێ بەڵام بانگەشەی خەباتی دژ بە تیرۆر دەکات و قودس و جەولان ڕادەستی ئیسراییل دەکات.

بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، بە ئاماژە بەوەی کە خەڵکی فەلەستین دەبێ هیوادار بن، پێی داگرت: تا ئەو کاتەی کە خەڵکی فەلەستین هیوادار بمێننەوە کەس ناتوانێ "سەودای سەدە" یان هەر شتێکی دیکە بە سەریان داسەپێنێ.

سەید حەسەن نەسروڵا لە درێژەدا بە وەدرۆ خستنەوەی هەواڵی ڕۆژنامەی "الرای"ی کوەیت کە لە زمانی ئەوەوە نووسیبووی؛ لوبنان و ئیسراییل ئەم هاوینە شەڕ دەست پێ دەکەنەوە، وتی: ڕژێمی ئیسراییل لەبەر ئامادە نەبوونی بەرەی ناوخۆیی و هێزی زەوینی توانای دەست پێ کردنی شەڕێکی تازەی نییە.

بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پەلامارە تیرۆریستییەکانی سریلانکای ئیدانە کرد و ئەوەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی دڕندانە لە قەڵەم دا و خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی تیرۆریزم و بنەبڕ کردنی ئەو دیاردە دزێوە و تیابردنی پشتیوانانی بوو.

سەرپەیڤ