نیسان 24, 2019 16:34 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی موشەکی بالستیکی

سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە هاویشتنی موشەکی بالستیکی قاسف ٢ک،بنکە وبارەگای سەعودیەکان لە شاری سنووری عەسیر لە باشووری عەرەبستانیان دایە بەر دەسڕێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلمەسیرە ، یەکەی موشەکی سوپا ولێژنە کانی جەماوەری یەمەن هەروەها بنکە وبارەگای دەسدرێژکارانی سەعودی لە ناوچەی ئەلربوعەی عەسیریان بە موشەکێکی بالستیک دایە بەر دەسڕێژ. هەواڵێکی تر لە یەمەن ئەمەیە کە " ستیفان دوجاریک" وتەبێژی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پیی ڕاپۆرتی بەرنامەی عومرانی ئەم رێکخراوە نێودەوڵەتیە ، ژماری گیان بەختکەرانی شەڕی یەمەن هەتا ئێستاکە نێزیک بە ٢٥٠هەزار کەس ڕاگەیاند. دوجاریک بە بێ ئاماژەدان بە ژماری بریندارەکانی شەڕی یەمەن وتی: گیان بە خت کراوان سەرەڕای ئەو کەسانە کە لە ئاکامی توندوتیژیەکان کوژراون، کەسانێک کە لە ئاکام وئەنجامی کەمبوونی چاوەدێریەکانی تەندوروستی وکەمبوونی ئاو ، گیانی خۆیانیان لەدەس داوە ، دەگرێتەوە. عەرەبستان وئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ لە چوارچیوەی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی وبە یارمەتی ئەمریکا ، پەلاماری بەربڵاویان لەدژی وڵاتی یەمەن ، هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەسپێکرد هەتا بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوی ئەم وڵاتە بۆ دەسەڵات، بە مەبەست وئامانج وزیدە خوازیە سیاسیەکانی خۆیان بگەن. هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی وهاوپەیمانەکانی دوای قەڵاچووی هەزارن کەسی ناسەربازی وکاول کردنی ژێرخانەکانی یەمەن ، بە خۆڕاگری خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانی بگەنە مەبەست وئامانجە زیدە خوازانەکانیان .

سەرپەیڤ