نیسان 30, 2019 18:36 Asia/Tehran
  • موشەکبارانی پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لەلایەن سوپای یەمەن

سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەو پێگەکانی دەسدرێژکارانی سەعودیان لە شاری سنوریی"عەسیر" لەباشوری عەرەبستان بەمووشەکی بالستیکی "زلزالی یەک" کردە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، بەهۆی تێگیرانی مووشەکی بالستیکی یەمەن لە پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە عەسیر، ژمارێک لە بەکرێگیراوان کوژران و بریندار بوون.

سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن رۆژی یەکشەممەش بە مووشەکی "زلزالی یەک" پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودیان لە رۆژاوای پارێزگای تەعز کردە ئامانج.

لەهەواڵێکی دیکەدا، لە ڕێککەوتنی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن و نوێنەرانی حکومەتی لەکارکشانەوەی ئەو وڵاتە شەش دیلی ئەنساروڵڵا ئازاد کران.

لەدوو ساڵی ڕابردوودا، دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن و حکومەتی لەکارکشاوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی بەناوبژیوانیی سەرۆک عەشیرەکانی یەمەن، ژمارێک لە یەخسیران گۆڕدرانەوە.

عەرەبستانی سەعودی و هاوپەیمانانی لەمارسی٢٠١٥وە و پاش نزیک بە چوار ساڵ کوشت وبڕی هەزاران کەسی سیڤیل و وێران کردنی ژێرخانەکانی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەو وڵاتە نەیانتوانی ئامانجەکانیان لە یەمەن بێننەدی.

سەرپەیڤ