پەلاماری مووشەکیی یەمەن بۆ سەر بنکە و مەتەرێزی هێزە سەربازییەکانی سەعوودی
شوێنی کۆبوونەوەی هیزە سەعوودییەکان لە باشووری ڕۆژاوای عەرەبستان وەبەر پەلاماری چوار مووشەک لە لایەن سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنەوە کەوت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن؛ سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی هەینی بە مووشەکی زلزالی ١ سازکراو لەم وڵاتە، بنکە و مەتەرێزەکانی هێزە سەبازییەکان و هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعودیان لە ناوچەی "ڕەبووعە" لە عەسیری عەرەبستان دایە بەر پەلامار.
"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن دووشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ لە پەلاماری مووشەکیی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر باشووری عەرەبستان ٩ ئەفسەری سەعوودی و ٤٥ بەکرێگیراوی سەعوودی کوژران.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هەموو ڕۆژێ خاکی عەرەبستان بە مووشەک دەدەنە بەر پەلامار کە ئەو کردەوەیان لە ڕاستیدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە دەسدرێژیی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر یەمەن و وەبەر پەلاماردانی خەڵکی مەدەنیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.