ئەلحوسی: شاندە دیپلۆماتیکیەکان گەڕانەوە باڵوێزخانەکانیان لە سەنعا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i362057-ئەلحوسی_شاندە_دیپلۆماتیکیەکان_گەڕانەوە_باڵوێزخانەکانیان_لە_سەنعا
سەرۆکی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن پێی داگرت: کاتی ئەوە هاتووە کە شاندە دیپلۆماتیکییەکان بگەڕێنەوە شوێنی پێشووی باڵوێزخانەکانیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2019 11:46 Asia/Tehran
  • ئەلحوسی: شاندە دیپلۆماتیکیەکان گەڕانەوە باڵوێزخانەکانیان لە سەنعا

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن پێی داگرت: کاتی ئەوە هاتووە کە شاندە دیپلۆماتیکییەکان بگەڕێنەوە شوێنی پێشووی باڵوێزخانەکانیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، "محەممەد عەلی ئەلحوسی" سەرۆکی کۆمیتەی باڵای ڕاپەڕینی یەمەن لە ژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: کات ئەوەی سەلماند کە گواستنەوەی باڵوێزخانەکان بۆ عەدەن بڕیارێکی سیاسی بووە.

ئەلحوسی وتی: پاسادانی بوونی مەترسییە ئاسایشییەکان لەڕاستیدا بڵقێک بوو هەتا پیلانی دەسدرێژی کردنەسەر یەمەن بەکردەیی جێ بەجێ بکرێ.

شاندە دیپلۆماتیکیەکان، پاش ئەوەی کۆنترۆڵی سەنعای پایتەختی یەمەن، کەوتەدەست هێزەکانی ئەنساروڵڵا، ئەو شارەیان جێهێشت.