May 10, 2019 11:50 Asia/Tehran
  • وشداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە حاند برسێتیی ١٠ ملوێن یەمەنی

ڕێکخراوی نەتەوەکان وشداری داوە نزیکەی ١٠ ملوێن یەمەنی تەنیا یەک هەنگاویان ماوە تا برسێتی.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتولی؛ "فەرحان حەق" (Farhan Haq) وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند: بەرنامەی جیهانیی خۆراک مانگی مارسی ٢٠١٩ یارمەتیی خۆراکی گەیاندۆتە نزیکەی ١٠ ملوێن یەمەنی، بەڵام بۆ تۆکمە کردنی ئەو یارمەتییانە پێویستمان بە چوار ملیار و ٢٠٠ ملوێن دۆلاربودجە هەیە.

"فەرحان حەق:" وتیشی: ئەم ڕێکخراوەیە دەبێ یارمەتیی خۆراکی خۆی بۆ ١٢ ملوێن یەمەنی دابین بکات.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ