گیان لە دەست دانی پێنج ئافرەت و پیرە پیاوێک لەبەر برسیەتی لە یەمەن
May 10, 2019 18:22 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی یەمەنی باسی گیان لە دەست دانی ئافرەتێک و پیرەپیاوێکیان کرد لەبەر برسیەتی و نەبوونی دەرمان لە پارێزگەی حودەیدە.
هەواڵدەریی یەمەن سەبا نت، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ، لە بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو لە شاری دەریهێمی لە پارێزگەی حودەیدە شەش کەس لەبەر برسیەتی و نەبوونی دەرمان گیانیان لە دەست داوە.
لەلایەکی دیکەوە، هاوپەیمانی سعودی - ئیماراتی بە حەڤدە گوللە خومپارە دەورووبەری شاری دریهێمییان دایە بەر پەلامار .
هەروەها لە بەر پەلاماری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی - ئیماراتی بۆسەر ناوچەی فەرەس لە تەحیتا هەڵکەوتوو لە پارێزگەی حودەیدە، پیرەژنێک کوژراو و منداڵێکیش بریندار بوون.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندوروستی یەمەن، زورترلە دوو ملوێن منداڵی یەمەنی تووشی کەمخۆراکین کە چوارسەد هەزار کەسیان بەرەوڕووی مەترسی مەرگن.