تەقینەوەکانی فوجەیرەی ئیمارات
لەبەر تەقینەوەی قورسی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەری فوجەیرە، حەوت هەتا دە نەوت هەڵگر لە ئاورداسووتان.
بەوتەی شایەتحاڵان، دوابەدوای ڕوودانی تەقینەوە لەبەندەری فوجەیرە ، فڕوکەکانی ئەمریکی و فەرەنسی بەسەر ئاسمانی ئەم بەندەرە دا دەستیان کردە هەڵفڕین .
فوجەیرە بەندەری نەوتی و پیشەسازی ئیماراتە و لە لێوارەکانی دەریای عومان دێتە ئەژمار.
لەساڵانی ڕابردووەوە کاربەدەستانی ئیماراتی هێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوت بە مەودای سێسەد و حەفتا کیلومەتریان لە ئەبووزەبی بەرەو بەندەری فوجەیرە کێشاوە هەتا بەڕای خۆیان تەنگەی هورموز دەور لێ بدەنەوە .
تەقینەوەکانی فوجەیرە لە چەند لایەنەوە لێک دەدرێتەوە :
یەکەم :
سەر لە بەیانیی یەکشەممە هەندێ هەواڵ لە بارەی روودانی تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری فوجەیرە لە رۆژهەڵاتی ئیمارات بڵاوبووەوە کە سەرەتا ئەم هەواڵانە لە لایەن کاربەدەستانی ئیماراتەوە بەدرۆ خرانەوە بەڵام ئەنجام وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند ، چوار گەمی لە نزیک ئاوەکانی ئەم وڵاتە کەوتوونەتە بەر پەلاماری تێکدەرانەوە . بەڵام پەرۆشی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وایکرد کاربەدەستانی ئیماراتی دەست بدەنە سانسۆڕی هەواڵی لەم بارە و روودانی هەر تەقینەوەیەک ڕەت بکەنەوە .
دووەم :
ئەم ڕووداوە لاواز بوونی سیستەمی بەرگری و ئاسایشیی ئیمارات دەسەلمێنێ، چوونکە هێشتا دەرنەکەوتووە کە ئەم ڕووداوە چۆن قەوماوە؟!
سێهەم :
ئەگەرچی کاربەدەستانی ئیماراتی و سەعوودی هەوڵ دەدەن ئەم ڕووداوە بدەنە پاڵ دەورگێڕانی تەوەری خۆڕاگرییەوە وئەو ڕووداوە وەکوو هەلێک بقۆزنەوە بۆ زەبر وەشاندن لەو تەوەرە و هەروەا دابەزاندنی ئاستی شوێنهاتە سیاسی و ئاسایشییەکانی بە قازانجی خۆیان، بەڵام بە دڵنیاییەوە تۆمەتی شیمانەیی لەم چەشنە بە شێوەیێک خۆ دەرباز کردنەوە لە ئەنجامە نەرێنییەکانی ئەو تەقینەوەیە.
چوارەم :
سەرەڕای ڕەت کردنەوەی نەزانکارانەی هەواڵی تەقینەوەی گەورە لە بەندەری فوجەیرە لە لایەن ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هێندەی پێ نەچوو کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بە دەرکردنی ڕاگێندراوێک ڕودواوەکەی پشت ڕاست کردەوە و بەو جۆرە شەرمەزارییەکی گەورە داوێنی ئەبووزەبیی گرت.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر پاپۆرە و کەسانی ناو پاپۆرەکانی بە گۆرانکارییەکی سامناک زانی و ڕایگەیاند: "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ بەرپرسایەتیی خۆی ڕاپەڕێنێت و ڕێگری بکات لە زیان گەیشتن بە ئاسایش و تەندروستیی دەریاوانان. بێگومان ئەوە هەڕەشەیەکە بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی".
پێنجەم :
کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر بە تەقینەوەکانی فوجەیرە، ئەو هەنگاوەی ئیدانە کرد هەتا بیسەلمێنێ لە هەر هەلومەرجێکدا خوازیاری پاوەجێی و ئاسایشە بۆ ناوچەکە.
هەرلەم پەیوەندییەدا سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە کارتێکەریی نەرێنیی ئەم رووداوانە لەسەر گەمیەوانی و ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی ، لە حاند هەرچەشنە پیلانێک بۆ تێکدانی سەقام و ئاسایشیی ناوچەکە وشداری دا و خوازیاری وشیاریی وڵاتانی ناوچەکە بوو لە بەرامبەر هەرچەشنە پیلانگێڕییەک لە لایەن بیانیەکانەوە . وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم ڕوداوانەی بەجێی داخ ومەخابن زانی وخوازیاری ڕوون کردنەوەی لایەن و ڕەهەندەکانی ئەم ڕووداوە بوو.
بەندەری فوجەیرە گرنگترین بەندەری هەناردەی نەوتی ئیماراتە کە لە رۆژدا تا یەک میلۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوتی لێوە هەناردە دەکرێ .