May 15, 2019 10:44 Asia/Tehran
  • ڕۆژی

١٤ی مانگی مەی ڕێکەوتە لەگەڵ حەفتا و یەکەمین ساڵڕۆژی وەدەرنرانی سەدان هەزار فەلەستینی لە وڵاتەکەیان و ١٥ی مانگی مەی حەفتا و یەکەمین ساڵی پێکهاتنی ڕژێمی ساختەی ئیسراییل یان هەمان ڕۆژی نەگبەتە.

هەموو گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان بانگەوازی خەڵکی فەلەستینیان کرد بۆ بەشداربوون لە حەفتاو یەکەمین ساڵوەگەڕی "ڕۆژی نەگبەتی" بەدانی دروشمی وەحدەت خوازانەو یەکپارچەبوون ویەکگرتن لەدژ رژیمی زایۆنی بێنەگۆڕەپان.

هەموو گرووپە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان لە پارێزگاکانی ڕاموڵڵاو ئەلبیرە بانگەوازی خەڵکی فەلەستینیان کرد بۆ بەشداربوون لە حەفتاو یەکەمین ساڵوەگەڕی ڕۆژی نەگبەتی(١٥ی مای) ئامادەی بەڕێوە چوونی خۆپێشاندان بن و بەدانی دروشمگەلی وەحدەت خوازانەو یەکگرتووانە، نەیارەتیان لەگەڵ هەموو حاڵەتە باسکراوەکان لە سەودای سەدە ڕابگەیێنن.

بەپێی گەڵاڵەی ئەمریکی "مامەڵەی سەدە" ، قودس دەسپێردرێ بە رژیمی ئیسرائیل، ئاوارە فەلەستینیەکان لە وڵاتانی دیکە مافی گەڕانەوەیان نابێ و فەلەستین تەنیا خاوەن سەرزەوینە ماوەکانی لێواری رۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و کەرتی غەززە دەبێ.

خەڵکی فەلەستین بە بەڕێوەبردنی ڕێپێوانی رۆژی نەگبەتی جەخت دەکەنەوە لەسەر مافی خۆیان بۆ گەڕانەوەی فەلەستینییە دەرکراوەکان و هەروەها مافی دیاریکرانی چارەنوس بۆ گەلەکەیان.

جگە لەوە، فەلەستینیان لەو ڕێپێوانەدا ناڕەزایەتی دەردەبڕن بە سیاسەتی ڕەگەزپەرستانەی رژیمی زایۆنی لەدژ خەڵکی غەززەو هەروەها جم و جۆڵی دوژمنکارانەو هێرشی زایۆنییەکان بۆسەر مزگەوتی ئەقسا.

بەڕێوە بردنی ڕێپیوانی "مافی گەڕانەوە" لە کەرتی غەززە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی نەگبەت هەڵگری پەیامی زۆر بۆ ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکانەوە لەوان ڕێکخراوی نەتەوەکانە تا سەبارەت بە فەلەستین و کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ئیسراییل تەگبیری پێویست بگرنە بەر.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ساڵڕۆژی داگیرکرانی وڵاتی فەلەستین (ڕۆژی نەگبەت) بە ڕاگەیاندنی هاودڵی و یەکدەنگ بوونی تۆکمە و تەواوی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی خەڵکی فەلەستین، خوازیاری یارمەتی درانی خەڵکی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەکانەوە بوو بۆ ئەوەی بتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن و وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی بەیتولموقەدەس  پێک بێنن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: لە ڕۆژی نەگبەتدا دیاردەیەکی نایاسایی بە ناوی ڕژێمی زایۆنی بە داکۆکی ئەمریکا  و بە داگیر کردنی وڵاتی فەلەستین لەدایک بوو و بە شەڕ و جەنایەت و داگیرکاری، بەردەوام کرا و  ئەمڕۆکە بووە بە هۆکاری سەرەکیی هەموو قەیرانە ناوچەییەکان و مەترسیی ڕاستینە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتییە.

پازدەی مای٢٠١٩ ڕێکەوتە  لەگەڵ حەفتا و یەکەمین ساڵوەگەڕی دەرکرانی بەسەدان هەزار فەلەستینی لە سەرزەوینەکەیان و پانزەی مای ڕێکەوتە لەگەڵ حەفتاویەکەمین ساڵی پێکهاتنی رژیمی ساختەی ئیسرائیل"رۆژی نەگبەتی".

 

 

 

 

 

سەرپەیڤ