May 25, 2019 18:55 Asia/Tehran
  • ئەلبەخیتی: یەمەن دەتوانێ کارێک بکات کە فڕۆکەخانەکانی ئەبوزەبی و ڕیاز دابخرێن

ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند: بڵاوکرانەوەی وێنەکانی پەلامار بۆسەر فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی پێشاندەری هاوسەنگیی پێشگرانەی یەمەن و توانای ئەو وڵاتەیە بۆ داخستنی فڕۆکەخانەکانی ریاز و ئەبووزەبی.

بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەیادین، "محەممەد ئەلبەخیتی" ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها بڵاوکرانەوەی ئەو وێنەگەلە لەبارەی ئۆپراسیۆنی پێکانی فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمب ڕێژکراو لەجۆری "سمادی سێ" لە٢٧ی ژوولای٢٠١٨ی بەپێشاندەری ڕاستبێژ نەبوونی ئیمارات لەگەڵ خەڵکی ئەو وڵاتە زانی.

بەرپرسانی ئیماراتی هاوکات لەگەڵ ڕاگەیێندرانی هەڵمەتی سەرکەوتووانەی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بۆسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەبووزەبی بەڕەت کردنەوەی ئەو هەواڵە، ئیدیعایان کرد کە هۆی دواکەوتنی ژمارێک گەشتی ئاسمانی ، ڕوودانی ڕووداوێک لە یەکێک لە ترمیناڵەکانی فڕۆکەخانەکە بووە.

بەقسەی ئەلبەخیتی دەسدرێژکاری سەعودیا بۆسەر یەمەن بووبەهۆ هەتا تەوەری خۆڕاگریی لە ئێرانەوە بگرە هەتا سوریا، عێراق، لوبنان و یەمەن بەهێزتر بێ.

پێشتریش "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەر بە ئەنساروڵڵا پاش بڵاوبوونەوەی ئەو وێنانە لە کەناڵی ئەلمەسیرە، سەبارەت بە هەڵمەتی پێکانی فڕۆکەخانەی ئەبووزەبی، وتی: هەرچەشنە دەسدرێژکاریەکی نوێ بەرەوڕووی وەڵام دەبێتەوەو خۆڕاگریی یەمەن دەتوانێ شوێن و ئامانجی نوێی هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعودی بپێکێ.

لەشەڕی هاوپەیمانیی سەعودیا لەدژ یەمەن کە لە٢٦ی مارسی٢٠١٩وە چووەتەنێو پێنجەمین ساڵی خۆیەوە، تائێستا زیاتر لە١٦هەزار یەمەنی کوژران، دەیان هەزار کەس بریندار و بەملوێنان کەسیش ئاوارە بوون.

سەرپەیڤ