May 26, 2019 18:07 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە بێسەرنشینە یەمەنییەکان بۆ سەر هێلانەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی لە فڕۆکەخانەی جیزان

یەکەی فڕۆکە بێسەرنشینەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ یەکشەممە لەلایەن فڕۆکەیەکی "قاسێف K2 " هێلانەی فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانیان لە فڕۆکەخانەی جیزان لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤەزیۆنی ئەلمەیادین بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری یەمەنی؛ ئۆپەراسیۆنی یەکەی فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە دژی هێلانەی فڕۆکە جەنگییەکانی دەستدرێژکاران لە فڕۆکە خانەی  جیزان دوای کۆنتڕۆڵی وردانەی هەواڵگری  و بە وردبینی باڵا ئامانجەکەی پێکا.

هەر لەم حاڵەدا"عەزیزی ڕاشێد" گوتە بێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵا بە پشتڕاست کردنەوەی ئۆپەراسیۆنیفڕۆکە بێ سەرنشینەکان دژی هێلانی فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودی لە فڕۆکە خانەی جیزان گوتی: کاربەدەستانی سەعوودی لەم بارەوە تا بە ئێستا قسەیەکییان نەکردووە، چوونکا بە دوای سازکردنی درۆ ودەلەسەن لەبارەی ئەم بابەتە دا.

 عەزیز ڕاشێد بە باسکردنی ئەمەی هەموو فڕۆکەخانەکانی سەعوودی لەژێر چاوەدێری فڕۆکە بێ سەرنشینە یەمەنییەکان دان گوتیشی: ئۆپەراسیۆنی ئەمڕۆ لە کاردانەوە بە پەلاماری هەینی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر بنکەیەکی سووتەمەنی لە شاری "ماویە"ـی پارێزگای "تەعێز" باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجام دراوە. لە پەلاماری ئاسمانی ڕۆژی هەینی دەستدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر ستانی تەعێز ٩ کەسی سیڤیل لەوان چەند منداڵ کوژران و ژماریکیش بریندار بوون.

 

 

سەرپەیڤ