ئازادکرانی شەست وشەش دیلی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن
سەرۆکی لێژنەی دیلکراوانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: شەست و شەش کەس لە هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ڕەوتی هەڵمەتی گۆڕینەوەی دیلەکان لە لێواری رۆژاوای ئەو وڵاتە ئازاد کران.
بەپێی راپۆری کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن، "عەبدولقادر مورتەزا" بێ ئاماژە بە لایەنی ناوبژیوان بۆ ئازادکرانی ئەو کەسانەو هەروەها ئازادکرانی یەخسیرانی دوولایەن وتی: ئەو کارە بەناوبژیوانیی لایەنێکی ناوخۆیی ئەنجامی گرتووە.
سەرۆکی کۆمیتەی یەخسیرانی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن و ئەندامی شاندی وتووێژکاری ئەو بزووتنەوە پێشتر وتبووی؛ پێشنیاری بە حکومەتی لەکارکشاوەی مەنسور هادی سەر بە ڕیاز کردووە، لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان ڕەزامەندیی دەرببڕێ لەگەڵ گۆڕینەوەی بەرایی یەخسیران هەتا لانیکەم هەزار دیل لەهەردوولا ئازاد بکرێن.
دەوڵەتی رزگاریی نیشتمانیی یەمەن و نوێنەرانی سەر بەرژیمی ئالی سەعود دیسەمبەری٢٠١٨ ڕێککەوتن لەسەر جێگیرکردنی ئاگربڕ لەشار و بەندەری حودەیدە، ڕاگەیشتن بە ڕەوشی مرۆیی شاری تەعز، گۆڕینەوەی یەخسیران و کرانەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا لەگەڵ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆڵمی سۆئێد ؛ بەڵام دەسدرێژکاران چەندین جار ئەو ڕێککەوتنەیان بەزاند.