پێشڕەوی هێزە یەمەنییەکان لە پارێزگای ئەلجووف
گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسیان لە پێشڕەوی ئەرتەش و هێزە جەماوەرییەکان لە ئۆپەراسیۆنی پارێزگای "ئەلجووف"،باکووری یەمەن دا کرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، سەرتیپ "یەحیا ئەلسەریع" گوتە بێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن گوتی: لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ناوچەکانی "ئەلسەفحە" و "ئەلوەجف"ـی شارستانی "ئەلخەب و ئەلشەعف"ـی پارێزگای ئەلجووف بە شێوەی تۆکمە و تەواو لە ژێر داگیرکاری بەکرێگیراوانی سەعوودی ئازاد کراوە.
بە گوتەی سەرتیپ ئەلسەریع، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی تایبەتی یەمەنی لە پارێزگای ئەلجووف لە سێ مێحوەرەوە دەستپێکرا و سەرجەم زیاتر لە ٢٦ بنکە و پێگەی دەستدرێژکارانی سەعوودی کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، لە ئۆپەراسیۆنی ئەرتەس و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن دەیان بەکریگیراوی سەعوودی کوژران و ژماریکی زۆریش بریندار بوون. هەروەها کەرستەی زۆریس لە هۆکارانی سەعوودی بە غەنیمەت گیراوە.عەرەبستان و ئیمارات لە ساڵی ٢٠١٥ لە تەشکی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی ئەمریکا،پەلامارگەلێکی بەربڵاوی دژی یەمەن هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەستپێکردووە.
هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی و هاوپەیمانەکانیی تا بەئێستا دوای کوشتاری هەزاران کەسی سیڤیل و کاوڵکردنەوەی ژێرخانەکانی یەمەن،بە هۆی بەرخۆدانیی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیاتوانی دەستییان ڕابگات بە ئامانجە زێدەخوازانەکانیان.