داواکاری فرەتر لە ١٥٠ مامۆستای زانکۆ لە ئوروپا بۆ راگرتنی پشتیوانی لە ئیسراییل
١٥٥ مامۆستای زانکۆ ئوروپیەکان لە یەکیەتی ئوروپا داوایان کرد هەتا هاوکاری لەگەڵ دابین کەرانی ماڵیی ، چەکەمەنی وتەکنۆلۆژیای سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕابگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلە فیزیۆنی ئەلعالەم، ئەم مامۆستایانەی زانکۆ لە نامەیەکدا بۆ" فدریکا موگرینی" بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئوروپا، وکارلوس موداس " کۆمیسری ئوروپا لە کاروباری توێژینەوە،زانست ونۆژەن کردنەوەی داوایان کرد کە بروکسێل دابین کردنی ماڵیی کۆمپانیەکانی چەک دروست کردنی ڕژێمی زایۆنی کە لە قەڵاچوونی فەلەستینیەکان شەریکن ، ڕابگرێت. مۆرکەرانی ئەم نامەیە هەروەها لە یەکیەتی ئوروپا داوایان کرد هەتا بە ڕژێمی زایۆنی ئیزنی بەشداری لە بەرنامەکانی توێژینەوەیی ئەم یەکیەتیە نەدات. لەم نامەیەدا هاتووەکە : بائەوەی کە داگیر کەرانی ئیسراییلی ، یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی ومافی مرۆڤ لەڕادەی مەترسیدار بنپێدەکەن، بەڵام پلە وپیگەی باشیان لە ئوروپا هەیە . زانکۆ ئوروپیەکان ڕایان ئەمەیە پشتیوانی لە یەکیەتی ئوروپا لەم جۆرە کۆمپانیانە، بەشداری کردن لە قەڵاچووی خەڵکی بێ دەرەتان وبێ بەزەیی فەلەستینە / .