ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی گومانلێکراوی سەرەکیی ئاڵۆزی لە کەنداوی فارسن
دەزگە سیخوڕییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی (موساد) گومانلێکراوانی سەرەکیی تێکدانی رەوتی هەناردەی نەوتی کەنداوی فارس و دەریای عومانن.
سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە دوو گەمیی نەوتهەڵگر کە باری وڵاتی ژاپۆنیان پێبوو لە دەریای عومان ئاوریان تێبەر بوو.
یەکەی گەڕان و ڕزگار کردنی دەریایی سەر بە ناوەندی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران دەسبەجێ پاش ڕوودانی ئەو تەقینەوانە بە ڕزگار کردنی هەموو ستاف و سەرنشینانی ئەو دوو گەمییە، ئەوانی بۆ ئاراستە کردنی ڕاژەکاریی دەرمان و پزشکی باشتر بەڕێ کرد بۆ بەندەری جاسک هەڵکەوتوولە باشووری ئێران.
"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی پێجنشەممە بە بێ هێنانە ئارای هیچ چەشنە بەڵگە و سەنەدێک، ئێرانی بە بەرپرسی پەلاماردرانی ئەو دوو گەمییە نەوتهەڵگرە لە دەریای عومان ڕاگەیاند.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی سەبارەت بە دەستێدابوونی تاران لە تەقینەوەی دوو گەمیی نەوت هەڵگر لە دەریای عومان وتی: بانگەشە بێ بنەماکانی واشینگتۆن دژ بە تاران پیشاندەری ئەوەیە کە گرووپی "بی" خەریکە پلانی "بی" جێبەجێ دەکات کە هەمان دیپلۆماسی تێکدانە.
"محەممەد جەواد زەریف" ڕۆژی هەینی لە لاپەڕەی شەخسیی خۆیدا لە تویتەر بە ئاماژە بەم ڕستەیە کە "دەزانم بۆچوونی گرووپی "بی" لە کوێوە سەرچاوە دەگرێ، نووسی: تۆمەتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران بە بێ پشت بەستن بە بەڵگە و شایەتی ڕاستینە، پیشاندەری ئەوەیە کە تیمی "بی" پێکهاتوو لە "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، "بنیامین نەتانیاهوو" ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی، "محەممەد بن سەلمان" شالیاری سەعوودی و "محەممەد بن زاید" شالیاری ئەبووزەبی، دیپلۆماسیی تێکدان و بێ ئاکام کردنی هەوڵەکانی "ئابێ شینزۆ" سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کە لە ئاراستەی کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکی لە ناوچەکەدایە، گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی تیرۆریزمی ئابووریی دژ بە ئێران شاراوە بمێنێتەوە.
وەزیری گواستنەوە و ڕێگا و بانی ژاپۆن پێی داگرت لەسەر پێویستیی لە بەردەستدا بوونی زانیاری زیاتر سەبارەت بە پەلاماردرانی ئەو گەمییە نەوتهەڵگرانەی لە دەریای عومان ئاوریان تێبەربووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کیۆدۆ؛ "کیچی ئیشی ئی" (Keiichi Ishii) ڕۆژی هەینی بە بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە سەبارەت بەو پەلامارانەی دوێنێ کرایە سەر دوو گەمیی نەوتهەڵگر لە دەریای عومان کە یەکێک لەو دوو گەمییە هی کۆمپانیایەکی ژاپۆنی بووە، پێویستی بە لەبەردەستدا بوونی زانیاری زیاتر هەیە.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بوختانەکانی بێ ناوەڕۆکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دژی ئێران، وتی : دابین کردنی ئاسایشتی گەرووی هۆرمۆز بە ئەستۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
سەیید عەبباس موسەوی ڕۆژی هەینی وێڕای ئاماژە کردن بە بوختانی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو کاربەدەستانی دیکەی ئەمریکی دژی ئێران، وتی: لە حاڵێکدا کە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن خەریکی دیدار بوو لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا، کامە دەستی شاراوە بە نیازی تێکدان و شوێن دانان لە سەر ئەم هەوڵانەیە و کێگەل سوودی لێ دەبینن؟
سەیید عەبباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕوو لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتیشی: دڕدۆنگی ساز کردن لە بارەی کارەساتی نەوتهەڵگرەکان لە دەریای عوممان نەک هەر گاڵتە و جێگای پێکەنین نییە، بەڵکو جێگای نیگەرانی و هەڕەشاویشە.