یەمەن: فڕگەکانی باشووری عەرەبستان بە شێوەی بەردەوام دەکەونە بەر هێرش
وتەبێژی سوپاولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ، فڕگەکانی باشووری عەرەبستانی بە نائەمن زانی ووتی: ئەم فڕگانە بە شیوەی بەردەوام دەکەونە بەر هێرش.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمەسیرە" یەحیا سەریع " وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند : پەلاماری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ڕۆژی دوشەممەی هێزە یەمەنیەکان بۆ سەر فڕگەی ئەبها لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستان ، سەرکەوتووانە بووە وباندی فڕۆکە خانەکە کەوتووەتە بە رهێرش. یەحیا سەریع بە پیداگری لەسەر ئەمەکە فڕگەکانی ئەبها " جازان ونەجران ی عەرەبستان بوونەتە فڕگەی نائەمن وتی: بە هۆی بەردەوامی پەلامار وگەمارۆی زاڵمانە لەدژی نەتەوەی یەمەن وکەڵک وەرگرتن لە فڕگەی باشووری عەرەبستان بۆ پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن، بە شێوەی بەردەوام ئەم فڕگانە دەکەونە بەر هێرش. وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جارێکی تر لە سەربازان داوای کرد لە فڕگەی باشووری عەرەبستان بە شێوەی تۆکمە وتەواو مەودا بگرن ودوور بکەونەوە. سوپای یەمەن بەیانی ئەمڕۆ بە فڕٶکەی بێ فڕۆکەوانی قاسف k2فڕگەی ئەبها لە عەسیر لە باشووری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سەعودی داوەتە بەر پەلامار. دوابەدوای ئەم هەڵمەتە ، فڕینەکان لە هەردوو لاوە بۆ ئەم فڕگەیە ڕاگیردراوە. یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وموشەکی یەمەن لە وەڵام بە پەلامارە بەردەوامەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکار، نێزیک بە دە هەڵمەتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان وموشەکیی،لەدژی فڕگەکانی سەعودی ودامەزراوە نەوتیەکانی ئەم وڵاتە لە یەک مانگی ئەم دواییە ئەنجام داوە.