هاوێژرانی مووشەکی ئەرتەشی یەمەن بو سەر بنکەی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە نەجران
ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی دەسدرێژکارانی سەعوودیان لە نەجران بە هۆی مووشەکی بالستیمی زەلزال داوەتە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمەی هەواڵدەری مێهر بە کگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە بە پێی ڕاگەیندرانی مێدیا یەمەنیەکان بە هِۆ ئەو پەلامارە مووشەکیەی یەمەن ژومارێک لە دەسدرێژکارانی سەعوودی کوژران یان بریندار بوون . یەکەی مووشەکی ئەرتەشی و ئەنساڕوڵڵای یەمەن ڕوژی شەمەش بە مووشەکێکی زەلزالی یەک بنکەی سەربازان و بەکرێگیراوانی سەعوودی لە جیزان لە باشووری عەرەبستانیان کردە ئامانج . ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی ی ەمەن لە ڕوژانی ڕابردودا بە سێ مووشەکی بالستیکی خۆجێیی لە جوری زەلزالی یەک بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیان لە ناوچەی " ئەبواب ئەلحودەید " لە پارێزگای عەسیر و بە مووشەکی کروز فڕگەی ئەبها لە باشووری عەرەبستانیان کردە ئامانج .