حوزه‌یران 29, 2019 10:37 Asia/Tehran
  • کوژرانی 9 ئەندامی بنەماڵەیەکی یەمەنی لەپەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی

لە پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سعودی بۆسەر ماڵێک لە پارێزگەی تەعزی یەمەن ، 9 ئەندامی بنەماڵەیەک کوژران .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی یەمەنی ( سەبا ) ، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی رۆژی هەینی ماڵێکی ئاوەدان لە ناوچەی وەرزان هەڵکەوتوو لە شاری خەدیر لە باشووری پارێزگەی تەعزیان بۆردومان کرد کە لە ئەنجامدا 9 ئەندامی بنەماڵەیک کوژران .

 هاوپەیمانیی سعودی شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممەی رابردووش بە پەلامار بۆسەر ماڵێک لە پارێزگەی حەججەی یەمەن ، سێ مناڵ و ژنێکیان کوشت .

 لە لایەکی  دیکەوە ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن  لە وڵامی تاوانکاریەکانی ئالی سعود لە دژی گەلی یەمەن ، بنکەی هێزە سعودیەکانیان لە باشووری  عەرەبستان بە موشەکی زیلزالی 1 پێکا .

بەپێی راپۆری ماڵپەڕی دەنگوباسی ئەلمەسیرەی یەمەن ، ئەرتەش و لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن شەوی هەینی لە سەر شەممە بە موشەکی زیلزالی 1 ، بنکەی هێزە سعودیەکانی لە ناوچەی مەجازە لە پارێزگەی عەسیری سعودی پێکا کە لە ئەنجامدا ژمارێک لە هێزە سعودیەکان کوژران یا برینداربوون .

سەرپەیڤ