حوزه‌یران 30, 2019 14:19 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی عەرەبستان لە یەمەن

سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی دیکەی عەرەبستانی لە پارێزگای "حەجە" هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای یەمەن خستە خوارەوە.

ژێدەرێکی سەربازی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی "سەبەئ" بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی یەکەی تایبەت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و یەکەی تۆپخانەیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دژ بە شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە عەسیر وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە کوژران و بەریندار بوونی دەیان سەربازی دەسدرێژکاری بە دواوە بووە.

هەروەها هێزەکانی نیشانەپێکی سوپای یەمەن و ئەنساروڵلا لە ئۆپەراسیۆنێکی لەناکاودا هێرشیان کردە سەر ژمارێک لە ملیشیاکانی سەر بە هاوپەیمانی سەعوودی لە ناوچەی "حەیران" و ڕۆژهەڵاتی "جەبەلونار" لە جەیزان کە ئەو پەلامارەش کوژرانی  ١٠ بەکرێگیراوی سەعوودی لێ کەوتەوە.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ