ته‌مووز 04, 2019 20:20 Asia/Tehran
  • تۆمەتبار کرانی دامەزراوە نێونەتەوەییەکان بە کوشت و بڕی جەماوەری یەمەن

یەمەنییەکان بەرامبەر بە ناردرانی خۆراک و داوودەرمانی ماوەبەسەرچوو لە لایەن بەرنامەی جیھانیی خۆڕاکی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ناڕەزامەندییان دەربڕی.

پێشتر فەرمانگەی گومرگی یەمەن ، سەدان تەن ئاردو خۆراکی تایبەتی ئافرەتانی دوو گیان و داوودەرمانی ماوەبەسەرچووی  کە لە لایەن بەرنامەی جیھانیی خۆڕاک وەکوو یارمەتی خۆراک و داوودەرمان بۆ جەماوەری ئەم وڵاتەی نارد بوو، لە بەندەری حودەیدەدا ناس کرد بوو.

بەرپرسانی یەمەنی ڕایانگەیاندووە: ئەمە یەکەم جار نییە کە کەڵکاژۆیی لە گرفت و پێویستیی جەماوەری یەمەن بەم یارمەتیانە دەکرێت، بەڵکو پێشتریش شایەتی ئاوا کردەوەیەک بوونە کە لە ڕاستی دا جۆرێک قەڵاچۆی ناڕاستەوخۆ دێتە ئەژمار.

دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی نێوخۆیی وێڕای ئاماژە کردن بە پێویستیی ئەنجام گرتنی بەدوادا چوون و ڕاگرتنی چالاکیی دامەزراوەو ڕێکخراوە نێونەتەوەیەکان، داوایان لە دادگەی نێونەتەوەیی کەتن کردووە کە بۆ ڕاگەییشتن بەم بابەتە خۆیان تێ بگەیەنن.

ڕێکخراوە جەماوەری و مافەوانیەکانی یەمەن ئەم ھەنگاوەی ڕێکخراوەی بەرنامەی جیھانیی خۆراکیان وەک ھاوبەشی لە دەست درێژکاری و بوردومان و ئابڵۆقەدان و بێ بەری کردنی جەماوەری یەمەن تەنانەت لە خۆراکی پێویستیش، لێک داوەتەوە.

بە پێی دوایین ڕێژەی وەزارەتی تەندروستیی یەمەن، زیاتر لە دوو ملوێن منداڵی یەمەنی تووشی باری خراپی خواردنن کە چوارسەد ھەزار کەسیان بەرەوڕووی مەترسیی مردن بوونەتەوە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە. شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی لە یەمەن ھەتا ئێستا کوژرانی پتر لە شانزە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ملوێنان کەس لە خەڵکی یەمەنی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ