پەردەلادان لە مووشەک و فڕۆکەی بێ سەرنشینی نوێ ئەرتەشی یەمەن
پەردە لادرا لە دوایین دەسکەوتە سەربازیەکانی ئەرتەشی یەمەن ، بە ئامادە بوونی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی ئەو وڵاتە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی هەواڵیی ئەلعالەم مەهدی ئەلموشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی یەکشەمە لە ڕێ و ڕەسمی پەردە لادان لە دوایین دەسکەوتە سەربازیەکانی ئەرتەشی یەمەن لە مووشەکی خۆجێیی و نوێ " قودسی یەک " فڕۆکەی بێ سەرنشینی سەمادی یەک " سەمادی سێ و قاسفی کەی دوو " کە لە لایەن پسپووڕانی یەمەنی گەڵاڵە ڕێژی کراو ساز کرا وە پەردەی لادا . بە وتەی موحەمەد ناسر ئەلعاتفی وەزیری بەرگری یەمەن پسپووڕانی سەربازی یەمەنی گەیشتوونەتە قۆناغی پێشکەوتە لە بواری سازکرانی چەکی سەربازی . ئەرتەشی یەمەن پێشتریش لە مووشەکگەلی خۆجێیی " بەدری ئێف و بەدری وان بی " ئەو وڵاتە پەردەی لادا و هێزمەندی بەرگریانەی ئەرتەش و ئەنجومەنی جەماوەری یەمەن سەرەڕای گەمارۆی هەمە لایەنەی ئەو وڵاتە لە لایەن ڕژیمی سەعوودیەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ خەریکی پەرە سەندنە .