کوژران و بریندار بوونی دەیان سەربازی سەعوودیایی لە عەسیری ئەو وڵاتە
دەیان سەربازو بەکرێگیراوی سەعوودیایی لەمیانەی ئوپەڕاسیونی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە عەسیری هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان کوژران و بریندار بوون .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ڕۆژی هەینی هەواڵدەری مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بە تازەیی ئوپڕاسیونێکی نوێیان دژی دەسدرێژکارانی سەعوودی لە ناوچەی سنووری عەسیر دەس پێکردووە . هێزە یەمنیەکان هەروەها پەلاماری بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعوودیان دا لە ناوچەی وازعیە لە پارێزگای تەعەز کە لەو ئوپڕاسیونەدا خەسارگەلێکی قورس لە بەکرێگیراوان درا . عەرەبستانی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی لە مارسی 2015 وە بە پەلامار بۆسەر یەمەن و کوشتاری هەزاران سیڤیل و وێران کردنی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە تا ئێتا بە خۆڕاگری خەڵکی یەنەت نەیانتوانی دەستیان ڕابگات بە ئامانجەکان و زێدەخوازیەکانی خۆیان لەو وڵاتە .