هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای یەمەن بۆسەر پێگەی ئاسمانیی "مەلیک خالید" لە عەرەبستان
سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە پارێزگای عەسیر لە باشوری رۆژئاوای عەرەبستانیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاسف کەی دوو" پێکا.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم، "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رۆژی شەممە بەئاماژە بەوەی کە ڕادار و ناوەندە سەربازییە گرینگەکانی پێگەی مەلیک خالید لەناوچەی "خەمیس مەشیت"ی پارێزگای عەسیر کراوەتە ئامانج، وتی: ئەو هەڵمەتە لەوەڵامدانەوە بە درێژەی پەلامار و تاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی سەعودی بۆسەر یەمەن ئەنجامی گرتووە.
سوپای یەمەن وبزووتنەوەی ئەنساروڵڵا دووشەممەی حەوتەی ڕابردووش بە کەڵک وەرگرتن لە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاسف کەی دوو"، پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالیدیان پێکا.
لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی ئەمڕۆ لە چەند پەلاماری بەدوای یەکدا بنکەی لەشکری یەکەمی زرێی سوپا، باڵەخانەی وەزارەتی ڕاگەیاندن و ناوچەکانی دیکەیان لە سەنعا بۆردومان کرد.