پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر بنکەی سەربازیی "مەلیک خالید"
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید" لە پارێزگای "عەسیر" هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی؛ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی " قاصف k 2" ی سەر بە سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە وردبینیەوە رادار و کەرەستە سەربازییەکانی بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید"یان لە ناوچەی "خمیس مشیط "ی پارێزگای عەسیر داوەتە بەر پەلامار.
سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕۆژی شەممەیش بنکەی ئاسمانیی "مەلیک خالید"یان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاصف k 2" دابوویە بەر پەلامار.
"محەممەد بن عەبدوسەلام" وتەبێژی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەن هەفتەی ڕابردوو بە وشدار بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی رایگەیاند، پەلامارە مووشەکییەکان و هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن تەنیا بە کۆتایی هاتنی دەسدرێژکاریی ئەم هاوپەیمانییە و هەڵوەشانەوەی بایکۆت و گەمارۆکان ، ڕادەگیردرێ.
سەرلەشکەر "عەلی مووشەکی" جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی یەمەنیش ئەمدواییە ڕاشکاوانە رایگەیاندبوو یەمەنییەکان بەڵێنیان داوە هەرگیز نەهێڵن تەنیا یەک دەسدرێژکاریش بە زیندوویی خاکی یەمەن بەجێ بێڵێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.