ته‌مووز 26, 2019 11:43 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای عەرەبستان

یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو فڕۆکەخانەی " ئەبها"ی لە باشووری عەرەبستان دایە بەر پەلامار.

'یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی؛ یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە ئۆپەراسۆنێکی بەربڵاودا بە دەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاصف" (K2)  فڕۆکەخانەی ئەبهای عەرەبستانی بۆردومان کردووە.

وتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن  وتیشی کە ئەو پەلامارە بۆتە هۆی تێکشێوانی هەموو پلان و  بەرنامەکانی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ئەبهای عەرەبستان.

یەحیا سەریع بە ئاماژە بەوەی کە وەبەر پەلامار کەوتنی فڕۆکەخانەی "ئەبها" لە وەڵام بە جەنایەتەکان، گەمارۆدان و بەردەوام بوونی پەلامارەکانی دەسدرێژکاران ئەنجام دراوە جەختی کرد ئۆپەراسیۆنی یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن تا ئەو کاتەی کە پەلامار و دوژمنایەتییەکانی دەسدرێژکاران درێژەی هەبێ، هەر بەردەوام دەبێ.

فڕۆکەخانەکانی "جیزان" و "ابها" لە باشووری عەرەبستان لە ماوەی چەن هەفتەی ڕابردوودا بەردەوام لە لایەن یەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وەبەر پە لامار کەوتوون.

ئەو دوو فڕۆکەخانەیە شوێنی تێکردنی سووتەمەنی و پشتیوانی لەو فڕۆکە جەنگییانەیە کە لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی بۆ سەر  یەمەن کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ