خرانەخوارەوەی فڕۆچکەیەکی سیخوڕیی دەسدرێژکارانی سەعوودیا لەباشوری عەرەبستان
تهمووز 26, 2019 15:45 Asia/Tehran
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن، فڕۆچکەیەکی سیخوڕیی سەربە هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعودیایان لە جیزانی هەڵکەوتوو لە باشوری عەرەبستان خستە خوارەوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، ئەوە نۆیەمین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعودییە کە لەلایەن سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن دەخرێتەخوارەوە.
لەژوولای ئەمساڵ سێ فڕۆکەو لە ژۆئەنی ڕابردوو(٢٠١٩) ش شەش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕیی هاوپەیمانیی دەسدرێژکارانی سەعودی لە نەجران، حەججە، حودەیدەو جیزان خرانەخوارەوە.