کوژران و برینداربوونی شەش کەسی سڤیل لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی سەعوودیا بۆسەر حودەیدەی یەمەن
تهمووز 27, 2019 15:59 Asia/Tehran
فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیا دەڤەری "میناء" ی سەربە حودەیدەی یەمەنیان بۆردومان کرد کە لەئەنجامدا کەسێک کوژراو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری رۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، دوابەدوای ئەو پەلامارەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر حودەیدە، خەساری زۆریش کەوت لە ناوچە ئاوەدانەکانی ناوچەی "میناء".
ئاگربەسی سۆئێد لەنێوان شاندی نێردراو لە سەنعاو شاندی ریاز لە ١٨ی دیسەمبەری٢٠١٨ لە پارێزگای حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەس پێ کرا بەڵام هاوپەیمانی سەعودی هەموو رۆژێک پێشێلی دەکا.
لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سەعودی ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای سەعدەی یەمەنیان بۆردومان کرد.