بۆردومانی دەڤەری میسراتەی لیبیا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی خەلیفە حەفتەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i366170-بۆردومانی_دەڤەری_میسراتەی_لیبیا_لەلایەن_فڕۆکە_جەنگیەکانی_خەلیفە_حەفتەرەوە
فڕۆکە جەنگیەکانی هێزەکانی حەفتەر، لە لیبیا چەند ئامانجی سەربازی هەڵکەوتوو لە شاری میسراتەی باکوری رۆژئاوای لیبیایان بۆردومان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 27, 2019 12:23 Asia/Tehran
  • بۆردومانی دەڤەری میسراتەی لیبیا لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی خەلیفە حەفتەرەوە

فڕۆکە جەنگیەکانی هێزەکانی حەفتەر، لە لیبیا چەند ئامانجی سەربازی هەڵکەوتوو لە شاری میسراتەی باکوری رۆژئاوای لیبیایان بۆردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی "بوابە ئەفریقیا"؛ سەرچاوەیەکی سەربازیی سەر بە هێزەکانی ژێرچاودێریی ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، ڕایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هێزانە حەوت جار ئامانجە سەربازییەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیان لە شاری مسراتە بۆردومان کرد.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند؛ لەو پەلامارەدا چەند ئامانجێک لەوان ژووری هیدایەتی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیا، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێگەی مسراتە و کۆلێژی هێزی ئاسمانی بۆردومان کران.

هێزەکانی دەوڵەتی ویفاقی نیشتمانیی لیبیاش رۆژی هەینیی ڕایگەیاند کە لانەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان و فڕۆکەی بارهەڵگری هێزەکانی حەفتەری لە پێگەی ئاسمانیی"جوفرە" لەباشوری رۆژهەڵاتی ترابلۆس کردۆتە ئامانج.

هێزەکانی ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبیا بە سەرکردایەتی ژەنەراڵ خەلیفە حەفتەر کە چەندین ساڵ بەپاڵپشتیی عەرەبستان، میسر، ئیمارات و ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی بەسەر رۆژهەڵاتی لیبیادا زاڵ بوون، لە چواری ئاڤریل بۆ داگیرکردنی ترابلۆسی پایتەخت هێرشیان کردەسەر ئەو شارە.